Wednesday 13 February 2013

بەرنامەى (کەوانە)


بەرنامەى (کەوانە) لە کەناڵى گەلى کوردستان
(دکتۆر موسەننا ئەمین) لەگەڵ (جەمال عەبدوڵا)
بەڕێزان بەشێوەى ڕاستەوخۆ و تۆمارکراو بەردەوام دەتوانن بینەرى کۆڕو بەرنامەکانى دکتۆر موسەننا ئەمین بن لەڕێگەى ئەم پەیجە فەرمییەوە
https://www.facebook.com/Dr.Muthanna.Amin/




Friday 8 February 2013

سةدان كةس لە (10) وڵاتەوە ڕاستەوخۆ بینەرى کۆڕەکەى دکتۆر موسەننا بوون


"بۆ کۆڕەکانى داهاتوو بەردەوام دەبێت"

بەپشتیوانى خوا وەکو بەشى هونەرى پەیجى دکتۆر موسەننا ئەمین توانیمان یەکەم کۆڕى بەڕێزیان بەشێوەیەکى ڕاستەوخۆ لەڕێگەى ئینتەرنێت و لەکەناڵێکى تایبەتەوە بڵاوبکەینەوە. ئەم هەنگاوەش سەرکەوتنێکى گەورەى بەدەستهێنا لەڕێگەى دۆستانى عەزیزەوەو جگە لە ئامادەبووانى کۆڕەکەى (سەیدسادق) سةدان کەس ڕاستەوخۆ بینەرى کۆڕەکە بوون. لە (10) وڵاتى جیاوازەوە لە: ناوخۆى كوردستان و عێراق، بەریتانیا، ئەمریکا، سوید، نەرویج، ئەڵمانیا، سودان، مالیزیا، ئۆکرانیا، سویسڕا.
بەڵێن بەئێوەى خۆشەویست دەدەین ئەم هەنگاوە بەردەوام بێت بۆ کۆڕەکانى داهاتوو و لەکاتى کۆڕەکان ئاگادارتان دەکەینەوە.
دکتۆر موسەننا ئەمین، بەوبۆنەیەوە سڵاوى گەرمى خۆى دەگەیەنێت بە بینەرانى سەرتۆڕى ئینتەرنێت و چالاکوانانى سۆشیاڵ میدیا کە بە خەمخۆرییەوە ئەو هەواڵەیان بڵاوکردەوەو بینەرى کۆڕەکە بوون. لەهەمانکاتدا ڕێزو خۆشەویستى بۆ کوردانى دەرەوەى وڵات و هەموو دۆستان هەیە.
شایەنى باسە کارێکى لەمشێوەیە بۆیەکەمجارە لە کوردستاندا ئەنجام دەدرێت کە کۆڕێک بەشێوەیەکى ڕاستەوخۆ لە ڕێگەى ئینتەرنێتەوە تەماشا بکرێت، دوور لە میدیاى تەقلیدى و وەکو بەشى هونەرى پەیجى دکتۆر موسەننا هەوڵدەدەین بەردەوام چالاکییەکانتان بەباشترین شێوە پێبگەیەنین تاوەکو زۆرترین لەئێوە باشترین و بەخێراترین شێوە زانیارییەکان وەربگرن..
لەڕێگەى ئەم بلۆگەوە دەتوانن بەردەوام کۆڕەکان بەشێوەیەکى ڕاستەوخۆ ببینن و لەداهاتووشدا بەردەوام لەزانیارى پێویست ئاگادارتان دەکەینەوە.