"بۆ کۆڕەکانى داهاتوو بەردەوام دەبێت"
بەپشتیوانى خوا وەکو بەشى هونەرى پەیجى دکتۆر موسەننا ئەمین توانیمان یەکەم کۆڕى بەڕێزیان بەشێوەیەکى ڕاستەوخۆ لەڕێگەى ئینتەرنێت و لەکەناڵێکى تایبەتەوە بڵاوبکەینەوە. ئەم هەنگاوەش سەرکەوتنێکى گەورەى بەدەستهێنا لەڕێگەى دۆستانى عەزیزەوەو جگە لە ئامادەبووانى کۆڕەکەى (سەیدسادق) سةدان کەس ڕاستەوخۆ بینەرى کۆڕەکە بوون. لە (10) وڵاتى جیاوازەوە لە: ناوخۆى كوردستان و عێراق، بەریتانیا، ئەمریکا، سوید، نەرویج، ئەڵمانیا، سودان، مالیزیا، ئۆکرانیا، سویسڕا.
بەڵێن بەئێوەى خۆشەویست دەدەین ئەم هەنگاوە بەردەوام بێت بۆ کۆڕەکانى داهاتوو و لەکاتى کۆڕەکان ئاگادارتان دەکەینەوە.
دکتۆر موسەننا ئەمین، بەوبۆنەیەوە سڵاوى گەرمى خۆى دەگەیەنێت بە بینەرانى سەرتۆڕى ئینتەرنێت و چالاکوانانى سۆشیاڵ میدیا کە بە خەمخۆرییەوە ئەو هەواڵەیان بڵاوکردەوەو بینەرى کۆڕەکە بوون. لەهەمانکاتدا ڕێزو خۆشەویستى بۆ کوردانى دەرەوەى وڵات و هەموو دۆستان هەیە.
شایەنى باسە کارێکى لەمشێوەیە بۆیەکەمجارە لە کوردستاندا ئەنجام دەدرێت کە کۆڕێک بەشێوەیەکى ڕاستەوخۆ لە ڕێگەى ئینتەرنێتەوە تەماشا بکرێت، دوور لە میدیاى تەقلیدى و وەکو بەشى هونەرى پەیجى دکتۆر موسەننا هەوڵدەدەین بەردەوام چالاکییەکانتان بەباشترین شێوە پێبگەیەنین تاوەکو زۆرترین لەئێوە باشترین و بەخێراترین شێوە زانیارییەکان وەربگرن..
لەڕێگەى ئەم بلۆگەوە دەتوانن بەردەوام کۆڕەکان بەشێوەیەکى ڕاستەوخۆ ببینن و لەداهاتووشدا بەردەوام لەزانیارى پێویست ئاگادارتان دەکەینەوە.
دکتۆر گیان خوا راوەستاوت کات،یاخوا سەفرازی دنیا و قیامەت بیت
ReplyDelete